ئه‌مشه‌و پۆلیسێكى پاسه‌وانى سنوور له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئیداره‌ى راپه‌ڕینیش راگه‌ێندراوێكى له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو بریندارێک بەناوی ( ئـ . ع . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1979 پیشەی پۆلیسی پاسەوانی سنوره، دانیشتووی گەڕەکی کارەبایه له شارۆچكه‌ى قەڵادزێ ،بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و برینەکەشی سەختە.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: ناوبرا لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و دوای ڕووداوەکەش بریندارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن گواستراوەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌و و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسی (نه‌هێشتنى تاوان) دەستگیر کراوە.
له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه پۆلیس هیچ زانیارییه‌كى بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.