Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:33

دوای کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی کازمی فه‌رمانێکی به‌په‌له‌ی ده‌رکرد

ئاراسته‌ی هه‌واڵگری یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كانی
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو مسته‌فا كازمی، دوای كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ،داوای له‌هه‌واڵگری و یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كان كرد ،به‌ په‌له‌ جووڵه‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژانی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌.

یه‌حیا ره‌سوڵ،گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ میدیای عێراق ره‌وانه‌ كراوه‌ ،گوتی: مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ، هه‌واڵگری و ئه‌و یه‌كه‌ ئه‌منییانه‌ی كه‌ له‌شارۆچكه‌ی تارمییه‌ له‌ باكووری به‌غدان،ده‌بێ به‌په‌له‌ جووڵه ‌بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌بوونه‌ته‌ هۆی شه‌هیدكردنی عه‌مید روكن عه‌لی حه‌مید غێدان، فه‌رمانده‌ی لیوای 59 له‌ فیرقه‌ی شه‌ش.

هه‌روه‌ها عه‌مید ره‌سوڵ گوتی: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان و به‌مزووانه‌ له‌ناویان ده‌به‌ین.

شایانی باسه‌ دوێنێ هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: عه‌مید روكن عه‌لی حه‌مید غێدان، فه‌رمانده‌ی لیوای 59ی له‌فیرقه‌ی شه‌ش، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریسته‌وه‌ له‌شارۆچكه‌ی تارمییه‌ ته‌قه‌ی لێكراو شه‌هید بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.