Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:59

رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی ئاشکرای کرد که‌ به‌رپرسێکی پێشووی سعوودیه‌ 11 ملیار دۆلاری به‌فیڕۆداوه‌

له‌رێگای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكردووه‌ ده‌یده‌نه‌ دادگا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مریكی وورده‌كاری سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌عد جابری، به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جابری و كه‌سانێكی دیكه‌ له‌میانه‌ی كاركردنیان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ،به‌شێوه‌یه‌كی خراپ نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار-یان له‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كارهێناوه‌و ملیارێك دۆلار-شیان بۆخۆیان خه‌رج كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وته‌بێژبه‌ناوی حكومه‌تی سعوودیه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: حكومه‌ت هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان نادات ، هاوكات سه‌عد جابری-ش ره‌تیكردۆته‌وه‌ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بدات.

هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی سعوودیه‌ جه‌خیتان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌رێگای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان،جێنشینی سعوودیه‌ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكردووه‌، جابری بده‌نه‌ دادگا.

هه‌روه‌ها سعوودیه‌ داوای له‌پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) كردووه‌ جابری ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ‌ئێستا وه‌ك راكردوویه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌كه‌نه‌دایه‌و ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده‌نییه‌ راده‌ستی بكاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.