فه‌هد خزێری ،مامۆستا و زانای توێژینه‌وه‌كان له‌نه‌خۆشیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له سعوودیه جه‌خیتكردۆته‌وه، خورادن به‌و شێوه‌یه ته‌ندروسته، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستكاری نه‌كردبێ،یان دروست نه‌كرابێ،هه‌روه‌ها چه‌ند رێگایه‌كی ئاماده‌كردنی خواردن هه‌ن له‌به‌ها خۆراكییه ته‌ندروستییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها خزێری به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌واسوڵ-ی سعوودی كه‌بڵاویكردۆته‌وه گوتی: خواردنمان ئاوا ته‌ندروست ده‌بێ،كه‌هه‌رچۆن خودا خه‌ڵقی كردووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستكاری بكات.
بۆ نموونه ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵساین به لابردنی به‌شێكی گرنگ له توێكڵی گه‌نم بۆ ئه‌وه‌ی ئاردێكی له‌سه‌دا80 سپیمان بداتێ،كه كاربۆهیدارتی تێدایه‌و هه‌روه‌ها خوێ زیاده‌و مادده‌ی دروستكراوی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رابگرێت،یان تامی تێدابكرێت و له‌رێگای سووتاندن و برژاندن،یانیش مادده‌ی دیكه‌ی وه‌ك زه‌یت تێكه‌ڵ بكرێت،ئه‌وا خۆراكه‌كه تێك ده‌چێت.
هه‌روه‌ها خزێری گوتی: پزیشكێكی بریتانی كه ناوی بریكتی یه و له ئه‌فریقا كاری كردووه،بینویه‌تی ئه‌وانه‌ی كه كه‌م تووشی نه‌خۆشی فشاری خوێن و شێرپه‌نجه‌و قۆڵۆن ده‌بن،نهێنییه‌كه‌ی له‌به‌كارهێنانی توێكڵی گه‌نمه( نه‌خاڵه).
گوتیشی: ئه‌و پزیشكه بریتانییه ووته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رمانی دونیا بخه‌ینه نێو له‌پێكی ده‌ست و توێكڵی گه‌نمیش بخه‌ینه نێو له‌پێك،ئینجا هه‌ردوو له‌په‌كان یه‌كسان ده‌بن.
شایانی باسه توێكڵی گه‌نم له ئاشه‌كان هه‌یه‌و ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره خواردنێك تێكه‌ڵ بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.