Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:40

روحانی: 25 ملیۆن ئێرانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

30 تا 35 ملیۆن كه‌س ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ تووشی په‌تاكه‌ببن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا،راپۆرتێكی  له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێگه‌یشت كه‌تیایدا 25 ملیۆن ئێرانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هه‌روه‌ها روحانی گوتی: به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ 30 تا 35 ملیۆن ئێرانی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ تووشی په‌تاكه‌ببن.

گوتیشی: 500 كه‌س له‌نێوان هه‌ر هه‌زار تووشبوویه‌ك، نیشانه‌كانیان لێ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها روحانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 150 رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، نه‌خۆشخانه‌كان نزیكه‌ی 200 هه‌زار تووشبوویان وه‌رگرتووه‌ و هۆشداریشدا له‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوو زیاد ده‌كات و گوتیشی: پێویسته‌ ئاماده‌بین بۆ خراپتر له‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.