Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 10:00

کازمی هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ ده‌روازه‌ی سنووری زرباتییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا، گه‌یشته‌ ده‌روازه‌ی سنووری زرباتییه‌ له‌ پارێزگای واست ناوه‌ڕاستی عێراق.

میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی زرباتییه‌ له‌ پارێزگای واست سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران.

به‌پێی میدیاكان، مسته‌فا كازمی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا سه‌ردانی ده‌روازه‌ی زرباتییه‌ی كردووه‌.

هاوكات جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری رایگه‌یاند : مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌روازه‌ی سنووری زرباتییه‌، فه‌رمانی به‌ بوونی هێزه‌كانی سوپا له‌ ده‌روازه‌كه‌دا داوه‌.

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ی مسته‌فا كازمی، هێزه‌كانی سوپا له‌ ده‌روازه‌ی سنووری زرباتییه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ژێده‌ر / AA

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.