Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:26

ڤیدیۆ.. له‌فه‌ره‌نسا که‌نیسه‌یه‌ک ئاگری تێبه‌ربوو که‌ مێژووه‌که‌ی بۆ 580 ساڵ به‌ر له‌ئێستادا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

60 كه‌س له‌پیاوانی ئاگر كوژینه‌وه‌ به‌شدارییان له‌كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌نێو كاتدرائییه‌ی نات-ی مێژوویی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری نانت له‌ رۆژئاوای فه‌ره‌نسا كه‌وته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له‌ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌ فریاگوزارییه‌كان له‌شاری نانت-ی فه‌ره‌نسا گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و به‌ڵام توانیویانه‌ به‌ڕێژه‌یه‌ك كۆنترۆڵی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ر له‌كاتژمێری 8ی به‌یانی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ بوونی ئاگره‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌و 60 كه‌س له‌ پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌، به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ ره‌وانه‌ كراون.

دوای رووداوه‌كه‌ش به‌رپرسانی فریاگوزاری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ی نێو كاتدارئییه‌ی نات توانراوه‌ كۆنتڕۆل بكرێت.

شایانی باسه‌ له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، هیچ لایه‌نێك ئاماژه‌ی به‌زیانی گیانی نه‌داوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.