Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:36

ئه‌مریکا ژماره‌ی چه‌کداره‌ به‌کرێگیراوه‌کانی تورکیا له‌ لیبیا ئاشکرا ده‌کات

له‌نێوان 3500 تا 3800 كه‌س ده‌بن
کوردستان TV
100%

پشكنه‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه‌: له‌مساڵد ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ سووریانه‌ی كه‌ توركیا به‌كرێی گرتوون و ره‌وانه‌ی لیبیای كردووه‌، له‌نێوان 3500 تا 3800 كه‌س ده‌بن.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن ،ئه‌و چه‌كداره‌ به‌كرێگیراوانه‌ ئامانجیان ته‌نها پاره‌یه‌ و بۆ ئایدۆلۆژیا نییه‌.

راپۆرته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێ حكومه‌تی ویفاق به‌پاڵپشتی توركیا، حه‌فته‌ر-ی ناچاركردووه‌ كه‌ به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا پاشه‌كشه‌ بكات.

شایانی باسه‌ به‌كارهێنانی به‌كرێگیراوه‌ سووریه‌كان ،ته‌نها له‌لایه‌ن توركیا نه‌بووه‌، هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ رووسیاش له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر-ی هاوپه‌یمانی، په‌نای بردووته‌ به‌ر سوورییه‌كان،دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان كردووه‌ كه‌ جه‌نگه‌ ده‌دۆڕێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.