هۆشەنگ عەبدوڵڵا، پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەبارەی رێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەكات.
هەروەها گوتی: بەپێی زانیارییەكانی كوردستان تیڤی، لیژنەكانی قائمقامییەت رۆژانە بەدواداچوونەكانیان بۆ پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی توندتر دەكەنەوە.
گوتیشی: قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانیش هۆڵەكانی وەرزش و لەشجوانی و كافتریا و رێستۆرانتەكانیش بە مەرج دەكرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.