Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:31

ترامپ : خەڵک ئازادە ماسک لە دەم بکات یاخود نا

لە ئەمەریكا خەریكە لە بەر كردنی ماسك ببێتە بڕیارێك كە ئامانجی سیاسی بە دواوە بێت
ترامپ : خەڵك ئازادە ماسك لە بەر بكات یاخود نا
کوردستان TV
100%

دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا بەلێنیدا كە فەرمان دەرنەكات بەوەی خەڵك ناچار بكات ماسك لە دەم  بكەن بۆ رێگە گرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئەو لێدوانەی ترامپ دوای ئەوە هات زۆر لە شارەزایان داوایان لە ئیدارەی ئەمەریكا كردووە كە بە توندی فەرمانێك دەربكەن بۆ ئەوەی خەڵك ناچار بكرێت بۆ لەدەم كردنی ماسك .

 

لە بەر كردنی ماسك بۆتە بڕیارێك كە ئامانجی سیاسی بە دواوە بێت لە ئەمەریكا ، زۆربەی حاكمی ویلایەتەكان بڕیاریان داوە كە پێویستە بە زۆر هاووڵاتی لە دەرەوەی ماڵەكەی ماسك لە دەم بكات ، لەوانە كای ئیڤی حاكمی كۆمارییەكان لە ویلایەتی ئالاباما

لە لێدوانێكدا لە گەڵ تۆڕی فۆكس نیوز ، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند من هاوڕانیم كە ماسك لە دەم  كردن بكرێتە فەرمانێكی ناچاری بۆ سەر هەمووان و روونیكردەوە كە با خەڵك ئازاد بێت لەمبارەوە

شایانی باسە لە ئەمەریكا زیاتر لە 3 ملیۆن و 6سەد هەزار كەس دووچاری نەخۆشی كۆرۆنا بوونە كە زیاتر لە 139000 سەدو سی و نۆ هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە كە بەرزترین ژمارەی مردنە لە جیهاندا .

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.