Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:29

2049 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و75یش گیانیان لەدەستدا

سەرجەمی تووشبووان: 90220 كه‌سه
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری تووشبوون و چاكبوونەوە و مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥ هەزار و ٢٢٩ پشكنین ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا ٢٠٤٩ تووشبووی نوێ تۆمار كراون، كه‌ زیاترینیان له‌ به‌غدا بووه‌.

هەر بەپێی ئامارەكە، ١٩٩٧ كەس چاكبوونەتەوە كە زۆرینەیان لە بەغدان. ٧٥ تووشبووی پەتاكەش لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەست داوە كە ١٩ كەسیان لە بەغدان، ١٠ كەس لە بەسڕە، ٩ لە سلێمانی، ٨ لە زیقارن، ئەوانی دیكەش لە پارێزگاكانیتری عێراقن.

كۆی داتاكانی كۆرۆنا لە عێراق تائێستا بەم شێوەیەیە:

- سەرجەمی تووشبوون: ٩٠٢٢٠
- سەرجەمی چاكبوونەوە: ٥٨٤٩٢ (ڕێژەی ٦٤.٨٪ی تووشبووان چاكبوونەتەوە)
- ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: ٢٨٠٣٧
- ئەوانەی لەژێر چاودێڕیی چڕدان: ٣٩٧
- سەرجەمی مردوان: ٣٦٩١

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.