Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:28

سبەی وەزیری دەره‌وەی ئێران سه‌ردانى بەغدا ده‌کات  

جەواد زەریف لەگەڵ مسته‌فا كازمى و فواد حوسێن كۆده‌بێته‌وه‌
muhammad jawad zarife
کوردستان TV
100%

میدیاكانى ئێران بلاویان كرده‌وه‌، كه‌وا بڕیارە سبەی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەره‌وەی ئێران لەگەڵ شاندێکی باڵای سیاسی به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوەو دواتر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ساز ده‌كات.


هه‌ر له‌م باره‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، كه سبەی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ مسته‌فا كازمى و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.