Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:28

کازمی یەکەم گەشتی بۆ دەرەوە ئەنجام دەدات

بڕیار وایە دواتر سەردانی واشنتن بكات
كازمی یەكەم گەشتی بۆ دەرەوە ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%

وا بڕیارە مستەفا كازمی دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات ، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بڕیارە سەردانی هەردوو وڵاتی سعودییە و ئێران بكات وەك هەوڵێك بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكان . بەر لەوەی سەردانەكەی بۆ سعودییە دەستپێبكات بڕیارە سبەی پێشوازی لە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بكات .

هەر دوای ئەو گەشتەشی بۆ سعودییە و ئێران وا بڕیاریشە هەر لەو مانگە سەردانی ئەمریكا بكات .

لەسەرەتای ئەم مانگە عێراق پێشنیارێكی خستە بەردەم سعودییە بۆ ئەوەی هەوڵی بنیادنانەوە بدات لە بواری وزە لە عێراق ، وتووێژەكانیش زیاتر بەو ئاراستەیە دەبێت لە گەڵ خستنە رووی چەندین پرۆژە كە تایبەت دەبن بە ژێرخانی ئابووری عێراق ، جگە لە كردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنووری لە نێوان سعودیە و عێراق .

وا بڕیاریشە شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی ئێوارەی رۆژی سێشەممە سەردانی عەلی خامەنەئی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن .

كازمی بەر لەوەی لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت ، پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بووە لە عێراق و ئەمەش وای كردووە پەیوەندی جۆراو جۆر دروست بكات لە گەڵ دەوروبەر .

جگە لەوەی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لە گەڵ سعودییە ، بەهەمان شێوەش پەیوەندییەكی بەهێزی لە گەڵ دەزگای هەواڵگری ئێرانی هەیە ، ئەمەش وا دەكات بە پێی بینینی چاودێرانی سیاسی كە نێوەندگیرییەكی باشی نێوان هەر دوو وڵاتی ركابەر بێت .

بەپێی ئانسی هەواڵی فرانس پرێس  كازمی لە لایەن ئەمریكاشەوە خۆشەویستە كە بڕیار وایە دواتر سەردانی واشنتن بكات بۆ بەدواداچوونی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا . ئەمەش یەكەم سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا .  

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.