پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی گەنجێک لە یەکێک لە خانووە گەشتیارییەکانی ھاوینەھەواری بێخاڵ دۆزرایەوە، كه ئاسەواری چەند گولـلەیەك بەسەر جەستەیەوە دیاربوو.
لهم بارهوه سهرچاوهیهكى نزیك له رووداوهكه به كوردستان تیڤی راگهیاند" بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوڕە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی خەلیفان، لە هاوینەهەواری بێخاڵ كوژراو، چەند كەسێكیش لهسهر ئهم دۆسیهیه دەستگیر كران.
لهم بارهوه سهرچاوهیهك له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاشكراى كرد، كه دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لهسهر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوڕە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی خەلیفان، بەناوی (ئ-غ) لە سەیرانگەی بێخاڵ كوژرا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كرا.
گوتیشی" دوای رووداوەكە دەست بەجێ لەلایەن هێزەكانی ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیركران و بەتۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە سێ کەس دەستگیر كراون، كە دوو پیاو و ئافرەتێكن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تاوانەکە کراوەتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.