Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:42

هاککردنی سیستەمی وەگەڕخەڕی ویندۆوس تەنیا بە یەک وێنە!

لە جیهانی ئەمڕۆماندا کەسی سێیەم واتە هاککەر زۆرتر بەربڵاوە
کوردستان TV
100%

زۆرجار لەوانەیە گوێبیستی ئەوە بووبیت کە دەکرێ وەگەڕخەڕی بەناوبانگی جیهانی (ویندۆوس) تەنیا بە وێنەیەک هاک بکرێ ،بەڵام لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە هەرگیز متمانە بەو قسەیە نەکەین و بە شتێکی زارەکی دابنێین ، كه‌چی لە ڕاستیدا ئەو شتە زۆر ئاساییە و لەڕێگەی چەند تەکنیکێکەوە کە لێکۆڵەرەوانی سکوێریتی دانیان پێدا ناوە ، کە دەکرێ وەگەڕخەڕی ویندۆوس تەنیا بە وێنەیەک یاخود ڤیدیۆیەک یان هەر جۆرە فایلێکی تری وەک pdf بێت هاک بکرێ!!

ئاشکرایە کە هەر لەگەڵ بەرەوپێشچونی تەکنەلۆژیا ڕۆژانە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان ڕوو لە زیادبوون ئەکا ، و لەگەل ئەوەشدا کەسانێک هەن کە بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی داتای کەسانی تر ئەدەن بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەیان بەرامبەر خودی نێچیرەکە ، کە بریتییە لە کەسی سێیەم ، ئەمەش لەدوای ئەوەوە دێ کە گشت سیستمێک ئاسایی بەڕێوەبەر و گەشەپێدەری خۆی هەیە کە دەتوانن گەشە بە سیستمەکە بدەن و بیپارێزن و کەسی دووەمیش بریتییە لە بەکارهێنەر ، واتە ئەو کەسەی کە خزمەتگوزاریەکانی سیستمەکە بەکار دێنێ ، و هەر سیستمێک ئاسایی دوو لایەنی هەیە ، بەڵام چی ئەبێ گەر کەسی سێیەم بێتە نێوانیانەوە؟

بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا کەسی سێیەم واتە هاککەر زۆرتر بەربڵاوە و ئەمەش سێ جۆری هەیە کە یەکەمیان بە (کڵاو سپیەکان) بەناوبانگن کە ناوێکی تریشیان هەیە کە پێی دەڵێن Ethical Hackers کە بە مانای هاککەری ئەخڵاقی دێ ، ئیشی ئەم جۆرە تەنیا دۆزینەوەی خاڵی لاوازی سیستمەکان و چارەسەرکردنیانە ، جۆری دووەم بە (کڵاو سلڤەر – خۆڵەمێشی) بەناوبانگن کە ئیشی ئەمانەش ئەکەوێتە نێوان باش و خراپەوە واتە بە گشتی وەک مێشی هەنگ وان ئازاریان نەدەی دەمت شیرین ئەکەن ئازاریان بدەی ئەوا پێتەوە ئەدەن ، جۆری سێیەم کە بە (کڵاو ڕەشەکان) بەناوبانگن کە ئیشیان تەنیا تێکدانی سیستەمەکانە و بێزار کردن و وەستاندنی خزمەتگوزاریەکانە ، و شایەنی باسە کە هەردوو وەگەڕخەڕی ویندۆوس و ئەندرۆید بە درێژایی گەشەسەندنی جیهانی کەسی سێیەم (جیهانی هاک) بەدوور نەبوون لە مەترسیەکان و لە ئێستایا زۆرترین تۆڵ و بارنامە بۆ ئەم دوو سیستمە دروست ئەکرێ لەبەر ئەوەی زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە و زۆربەی داتا سەنتەرەکان و شوێنە گشتیەکان سێرڤەر و وەگەڕخەری ویندۆوس بەکار دێنن ، هەر ئەمەش وای لە کەسی سێیەم واتە (هاککەر) کردووە کە زۆرترین هەوڵی خۆی بدا بۆ دۆزینەوەی خاڵی لاوازی بەکارهێنەرانی ئەم وەگەڕخەرانە ، هەر ئەمەش بۆتە هۆکار کە ئەم سیستمە لە ئێستادا تەنیا بە یەک وێنە یاخوود ڤیدیۆ یان هەر جۆرە فایلێکی تری دیکیۆمێنت بێ هاک بکرێ!!

چۆن بە وێنەیەک یاخوود ڤیدیۆیەک ویندۆوسەکەم هاک دەکرێ؟!

ئەم تەکنیکە لە ڕێگەی چەند بەرنامەیەکەوە ئەکرێ کە کەسی هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی Payload یاخوود داڕشتنی کۆدێکی زیان بەخش کە ببێتە Back Door یاخوود Keylogger و لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکی تریشەوە ئەیانلکێنێ بە وێنە یاخوود ڤیدیۆکەوە ، و ئەیکات بە فایلێکی Zip و ئەینێرێ!!!

بۆچی فایلی Zip؟!

لە ڕاستیدا هەر وەک ئەزانین هیچ وێنەیەک یاخوود ڤیدیۆیەک توانای کارکردنی نییە لە پشتەوەی سیستمە واتە هەر کە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک بکەیتەوە Run ئەبێ بەڵام کە داتخستەوە ڕاستەوخۆ هیچ ئاسەوارێکی لە تاسک مانیجەردا نامێنێ هەر بۆیەش هاککەر هەڵدەستێ بە شێواندنی پاشگری فایلێک کە لە ڕاستیدا .exe واتە بەرنامەیە! ئەمەش مانای ئەوەیە کە هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی بەرنامەیەک و ئایکۆنی بەرنامەکە ئەکاتە وێنەیەک و لە ناو بەرنامەکەش ڕاستەوخۆ وێنە یاخوود ڤیدیۆیێک دائەنێ کە سەر بە ئایکۆنەکەیە ئینجا هەڵدەستێ بە چەسپاندنی کۆدەکەی خۆی و لە کۆتاییدا بەرنامەیەکی بۆ دروست ئەبێ بە پاشگری .exe! بەڵام هەڕ وەک ئەوەی ئەیزانن کە هیچ وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک پاشگرەکەیان .exe نییە!
بەڵکو .jpg یان jpeg یان .mp4 یان .mkv و هتد… هەر بۆیەش هاککەر هەڵدەستێ بە شێواندنی پاشگری فایلەکەی واتە nawi-file.exe دەگۆڕێ بۆ na827exe.jpeg بەم شێوەیەش بەکارهێنەر وا ئەزانێ کە وێنەیە ! بەڵام گەر ڕاستەوخۆ فایلەکەی بنێرێ بۆ نێچیرەکە ئەوا وێبگەڕەکان خۆی پاشگرەکە ئەگۆڕنەوە بۆ na827jpeg.exe بەم شێوەیەش دیار ئەبێ کە بەرنامەیە و وێنە یان ڤیدیۆ نییە بۆیەش هاککەر هەڵەستێ بە ئەرشیڤ کردنی فایلەکەی بۆ ناو فایلێکی Zip بۆ ئەوەی وێبگەڕ نەتوانێ پاشگرەکەی تێک بدا ! بۆیە ئاگاداربە لەوەێ کە لەکوێ و لە کێ وێنە وەردەگری و داونڵۆدی ئەکەی!!!

چۆن بە pdf یاخوود فایلی docx ویندۆوسەکەم هاک دەکرێ؟!

لەم ڕێیەوە هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی پەیلۆودێک بۆ وەگەڕخەڕی ویندۆوس و کۆدی پەیلۆدەکەی خۆی ئەکاخاتە شوێنی macros ی فایلی pdf ی ویندۆوس و بۆ نێچیرەکەی ئەنێرێ کاتێک نێچیرەکە ئەیکاتەوە ڕاستەۆخۆ دائەخرێتەوە و کۆمپیوتەرەکەی ئەکەوێتە ژێر دەستی هاککەرەکە بەم شێوەیەش لەوانەیە بەکارهێنەر نەزانێ کە فایلەکە بۆ داخراوە وا ئەزانێ کە خەتای کۆمپیوتەرەکەی بووە کاتێ جاری دووەم ئەیکاتەوە و ئەکرێتەوە هەر بۆیەش هەستی پێ ناکا کە هاک کراوە!!

بۆیە پێویستە گشت لایەنێک ئاگادار بێ کە لە چ کەسێک و بە چ شێوەیەک فایل ئاڵوگۆڕ ئەکەنەوە ، بیرت نەچێ! (ماتمانە کردن بە خەڵک ، یاریەکی مەترسیدارە!)

ژێده‌ر: تێك ئای

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.