عەلی بدێری ئەندامی لێژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە دروستبوونی كارەساتێك لە پارێزگاكانی باشوور دوای گرتنەوەی بەشی زۆری ئاوی عێراق لە لایەن توركیاوە .
بدێری روونیكردەوە كە ئێستا ئاستی ئاو بە تایبەت لە رووباری فورات لە خوار نیوەی ئاستی راستەقینەیەتی ، ئێستا بە رێژەی 50% پشت بە یەدەگی ئاوی دەریاچەی سەرسار دەبەسترێت بۆ بەكارهێنانی رۆژانەی ئاو .
ئەو یەدەگەی ئاویش بۆ ماوەیەكی دورودرێژ بەش ناكات ، بۆیە كارەساتێكی تەندروستی ژینگەیی چاوەڕوانی عێراق دەكات دوای گرتنەوە و كەمكردنەوەی ئاوی هەردوورووباری دیجلەو فورات بەتایبەت رووباری فورات كە ئێستا دوای تێپەڕبوونی بە خاكی سوریاوە چەندین مادەی پیسبووی پێدا دێتە ناو خاكی عێراقەوە ، ئەوەش رێژەی پیسی و ژەهراوی بوونی ئاوەكە بۆ پارێزگاكانی باشوور زیاد دەكات .
سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.