Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:21

دیپلۆماتکارێکی ئێرانی: دوو که‌سایه‌تى عێراقى ده‌ستیان له‌ کوشتنى سوله‌یمانی هه‌بووه‌

له‌م رۆژانه‌ مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

دیبلۆماتكارێكى ئێران په‌نجه‌ى تۆمه‌ت و تێوه‌گلانى كوشتنى قاسم سوله‌یمان بۆ دوو به‌رپرسى عێراقى درێژ ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت هه‌ر كاتێك مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئێرانى كرد، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌لیدا باس ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌وه‌ ئه‌میر موسه‌وى دیپلۆماتكارى ئێرانى به‌ میدیاكانى ولاته‌كه‌ى راگه‌یاندوه‌" حكومه‌تى ئێران چاوه‌ڕێى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات‌ بۆ تاران، تاكو بابه‌تى تێوه‌گلانى دوو كه‌سایه‌تى ره‌سمى عیراقى له‌ كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسدارانی له‌گه‌ڵیدا تاوتوێ بكات، كه‌ له‌ 3ى كانوونى دووه‌م فرۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى‌ موشه‌كێكی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ئاراسته‌یان كردو به‌هۆیه‌وه‌ سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى مه‌هه‌ندیس كوژران.

ناڤهاتى وتیشى" جگه‌ له‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌، چه‌ندین كه‌سى دیكه‌ی عیراقى له‌و رووداوه‌وه‌ تێوه‌گلاون و ناوه‌كانیان لاى حكومه‌تى ئێران هه‌یه‌.

تێزانین بریاره‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانى تاران بكات و له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.