رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ى ئه‌مه‌ریكی نوێترین راپۆرتی له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى عێراق، بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه رێژه‌ى غازی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق یه‌كجار زۆره، به‌ڵام ته‌نیا هاووڵاتیانى خۆى نه‌یانتوانیووه سوودی لێوه‌رگرن.
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه ئه‌و كێڵگانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ئێش و نه‌خۆشی و شێرپه‌نجه بۆیان، سه‌ربارى ئه‌مه‌ش هێشتا عێراق سوود له غازه‌كه‌ی خۆی نابینێت و بڕى غازى پێویست له ئێرانه‌وه بۆى دابین ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا مه‌ترسییه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌داى كارى حكوومه‌ت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى" ئه‌و بڕه غازه‌ی عێراق هه‌یه‌تى و به فیرۆی ده‌دات هێنده‌ی ئه‌و غازه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌یسووتێنن ، ته‌نها رووسیا نه‌بێت.
كه‌واته عێراق تاكو نها وه‌ك پێویست سوودی له‌و سه‌رچاوه كێڵگانه‌ى غاز نه‌بینیوه، كه ئه‌گه‌ر ته‌نها غازى به‌فیرۆدراو به‌كار بهێنرێت، زیاتر له سێ ملیۆن خانه‌واده‌ى عێراقى سوودی لێده‌بینن،
رۆژنامه‌كه به درێژى باسى له‌وه‌ش كردووه، كه عێراق ساڵانه 18 ملیار مه‌تر چوار گۆشه له غازى سروشتى ده‌سووتێنێت و به فیڕۆى ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌مى و بێ بایه‌خى حكومه‌تى عێراق ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه له‌و ساته‌دا تاوانه خه‌لك غازى پێویستى نه‌بێت و حكومه‌تیش به فیرۆى بدات و كه‌ڵكى لێ وه‌رنه‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش له دوا رۆژدا مه‌ترسیه‌كانى زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
له لایه‌كى تره‌وه رۆژنامه‌ى "نیویۆرك تایمز" تیشك ده‌خاته سه‌ر زیانى كێڵگه‌كانى غاز‌و نه‌وت له عێراق و ده‌لێت" غازى عێراق هۆكارێكى سه‌ره‌كى بووه بۆ پێس كردنى ژینگه، كه چه‌ندین نه‌خۆشى و په‌تاى ترسناكى وه‌ك شێرپه‌نجه‌و ره‌بۆ و به‌رزى فشارى خوێن و هتد بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى جێهێشتووه‌و بگره مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵانیش به‌ر ئه‌و مه‌ترسیه كه‌وتوون.
رۆژنامه‌كه ڕاى دانیشتووانی گوندی نه‌هران عومه‌ر له باشووری عێراق وه‌رگرتووه، كه به‌پێی راپۆرته‌كانى پزیشكی، هه‌موو ماڵێكى ئه‌و گونده كه‌سێكی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ى تێدایه، كه هۆكاره‌كه‌شى بۆ دۆكه‌ڵى غازى به‌فیرۆدراو ده‌گه‌رێته‌وه ، له هه‌مان كاتیش‌دا عێراق غاز له ئێران ده‌كڕێت و غازه‌كه‌ى خۆیشى سوودى لێ نابینێت، جگه له زیان بۆ داهاتى گشتى و ژیانى دانیشتوانه‌كه‌ى نه‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.