Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:38

دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

داواكارییه‌كان له‌ رێگه‌ى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌شده‌كرێن
کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە كردنەوەی دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە و کاروبارەکانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەست پێدەکاتەوە.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند: لەو ڕوانگەیەوە بە ئەركی خۆمان دەزانین، كە كاربكەین بۆ ئەوەی دەست بكەینەوە بە دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەممەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە ئەویش بۆ پێدانی مامەڵەی كارتی نیشتەجێ‌ بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژی دوو شەممەى داهاتوو پێدان و مامەڵەی پاسپۆرت لەڕێگەی لینكێكی ئەلكترۆنییەوە دەكەنەوە و هەروەها دەست دەكەن بە مامەڵەی وێنەی تۆمار (صورە القید) و پشتگیری و بەڵگەنامەكان بەشێوەی ئەلیکترۆنی.

له‌ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی، كاركردن هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌ راگیران.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.