دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی داگرتنی ئاڵای وڵاتەکەی بۆ نیوە دا، بەهۆی کۆچی دوایی ئەندامێکی کۆنگرێسی وڵاتەکەی.
لەراگەیەنراوێکدا، کۆشکی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی وڵات بۆ نیوه بهێنرێتهخوارهوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێزلێنانێك لە جۆن لویس ئەندامی پێشووی کۆنگرێس، رۆژی هەینی لەتەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی بریارەکەی ترەمپ، داگرتنی ئاڵای وڵات رۆژی شەممە لەسەر بینای سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی وڵات لەهەموو ویلایەتەکان و لەسەرجەم دامەزراوە سەربازییەکان و تەنانەت بینای هێزە دەریاییەکانیش بەردەوامدەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.