Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:29

هێزی دیکە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوریەکان بڵاوە پێدەکرێت

هێزە ئەمنییەكان لە ئامادە باشی دان بۆ بەرپرچدانەوەی هەر كارێكی تێكدەرانە
هێزی دیكە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان بڵاوە پێدەكرێت
کوردستان TV
100%

فەریقی روكن قاسم جاسم نەزال فەرماندەی  ئۆپراسیۆنی بەسڕە رایگەیاند كە لە رۆژانی داهاتوودا هێزەكانی سوپا لە دەروازە سنووریەكان زیاتر بڵاوە پێدەكەین .

 

لە میانەی سەردانێكی مەیدانی بۆ دەروازەی شەلامجەی سنووری لە گەڵ ئێران و بەندەری ئەبو فلوس بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو رێو شوێنانەی پێویستن لەو دەروازانە كاری لە سەر بكەن لە سەر فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی  هێزە چەكدارەكان كە لەو دواییەدا سەردانی بۆ بەسرە ئەنجامدا .

نەزال روونیكردەوە كە هێزە چەكدارەكان كە خۆی لە سوپای عێراقی دەبینێتەوە لە یەكەم رۆژەوە دەستی بە سەر تەواوی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگای بەسرە گرتووە كە بەندەری ئوم قەسرو ئەبو فلوس و شەلامجەو سەفوان دەگرێتەوە .

فەرمانیشیان داوە كە تەواوی فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن لە رێگە گرتن لەو لایەنانەی كە رێگە پێنەدراون هاتوچۆ بكەن لە رێگەی فەرماندەی هێزی سنوور و بەڕێوەبەری دەروازەكە .

گوتیشی : هێزە ئەمنییەكان لە ئامادە باشی دان بۆ بەرپرچدانەوەی هەر كارێكی تێكدەرانە یان تیرۆریستی كە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر ئابووری عێراق .

روونیشیكردەوە هێزی زیاتر ئامادە كراوە بۆ ئەوەی لە دەروازە سنووریەكان بڵاوە پێ بكەین بۆ مسۆگەركردنی كۆمنترۆڵ كردنی دەروازە سنوورییەكان  

 

 

 

 

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.