Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:46

به‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌ی کازمی وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌

وا بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ بكات
کوردستان TV
100%

قه‌حتان جه‌نابی: باڵیۆزی عێراق له‌ سعوودیه‌ رایگه‌یاند: عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشتۆته‌ ریاز.

عه‌لاوی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی: سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعوودیه‌ ، بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكات پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیشه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی.

گوتیشی:شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق دوێنێ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه‌- عێراق ، گه‌یشتوونه‌ته‌ ریاز.

گوتیشی: كۆبووه‌كان تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بن .

شایانی باسه‌ وا بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.