وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: زه‌ریف له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ئێران یه‌ك تۆن یارمه‌تی پزیشكی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بۆ عێراق ره‌وانه‌كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.