Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:31

عێراق به‌ربوومی کشتوکاڵی هه‌نارده‌ی سعوودیه‌ و ئیمارات ده‌کات

پێكهاتووه‌ له‌ ته‌ماته‌و باینجان و په‌تاته‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ رایگه‌یاند: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م سێ جۆره‌ به‌ربوومی كشتوكاڵی ره‌وانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ین.

محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه‌ فه‌رمی گوتی: هه‌موو رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی سێ جۆر له‌به‌ربوومی كشتوكاڵیمان گرتۆبه‌ر، كه‌پێكهاتووه‌ له‌ ته‌ماته‌و باینجان و په‌تاته‌، به‌ بڕی 250 تۆن بۆ هه‌ر به‌بوومێك كه‌ به‌رهه‌می زیاده‌ی ناوخۆیه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ئێستادا وه‌ك قوناغی یه‌كه‌م، به‌ربوومه‌كان ره‌وانه‌ی ئیمارات و سعوودیه‌ ده‌كرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.