Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:16

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ناوه‌ڕاستی ئێران روویدا

له‌ وێستگه‌ی ووزه‌ له‌ پارێزگای ئه‌سفه‌هان
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئێرنا) رایگه‌یاندووه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ وێستگه‌ی ووزه‌ له‌ پارێزگای ئه‌سفه‌هان له‌ناوه‌ڕاستی ئێران كه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌بۆته‌هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شان و هیچ زیانێكی گیانیشی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

شایانی باسه‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئێران رووی داوه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /صحیفه‌ رأی الیوم

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.