شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی خۆیان له ئه‌رك و كاره‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاندوو سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبونی د.فرسه‌ت سۆفی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ولێر،سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020.7.19، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد له شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پێكهاتبوو له د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆن و هه‌ریه‌ك له (هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ڕێبوار ته‌ها، شێروان میرزا، ڕێزان شێخ دلێر، كورده‌ی هاشم جیهاز، ئاره‌زوو محمود خدر) ئه‌ندامانی فراكسیۆن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، د.جوان ئیحسان ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شاری هه‌ولێر گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به پێویستمانزانی سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌ین و له‌نزیكه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبونی لێ بكه‌ین به‌تایبه‌ت له‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تووشی هاتووین، هه‌روه‌ها وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان له ئه‌رك و كاره‌كانی د.فرسه‌ت سۆفی،پارێزگاری هه‌ولێر راده‌گه‌ێنین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر-یش به‌شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه ،دڵنییای ده‌ده‌ینه هه‌موو لایه‌ك وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر و ئیداره‌ی شار، به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوان لایه‌نه‌كان، خۆمان به پارێزگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆشمان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی شاركه‌مان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی خستۆته‌گه‌ڕ، ئه‌وه‌ی له‌تواناشماندا هه‌بێ له خزمه‌تكردن درێغی لێ ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.