Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:29

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 4ی لیوای 2ی پیاده‌ کۆچی دوایی کرد

نزیكه‌ی 30 ساڵه‌ له‌ ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی دابوو
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 4ی لیوای 2ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ،به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19/7/2020  عه‌قید عادل بارام عه‌باس‌ ، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 4ی لیوای 2ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ كۆچی دوایی كردو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی كه‌سنه‌زان له‌ هه‌ولێر‌ به‌ خاكی كوردستان سپێردرا.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: عه‌قید عادل بارام ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی خورماتوی گه‌ره‌مسێری كوردستان بوو، كوڕی شه‌هید بوو، نزیكه‌ی 30 ساڵ بوو له‌ ئه‌ركی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی دابوو ، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست بوو، به‌ لێهاتویی و دڵسۆزی خۆی ببوو به‌‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دیارو چالاك .

ده‌شڵێت:  عه‌قید عادل بارام ، رۆڵی به‌رچاوی له‌ شه‌ڕو به‌رگرییه‌كانی دژ به‌ تیرۆریستان و له‌ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.