به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان سوود له ئاو ببینن، هه‌موو ئه‌و هێڵه نایاسییانه‌ی ئاو ده‌بڕین.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر كێشه‌ی كه‌می ئاوی ماڵان دروست بوو ،له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر به‌دوواداچوون بۆ كێشه‌كان كرا‌و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كه له‌و شوێنانه‌ی ئاویان نییه ،زۆربه‌ی ماڵه‌كان هێڵێكی نایاساییان ڕاكێشاوه بۆ نێو ئه‌و باخچانه‌ی كه موڵكی حكومه‌تن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهاتوون.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتی: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕامانگه‌یاندووه هه‌موو ئه‌و هێڵه نایاسییانه‌ی ئاو ده‌بڕین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان سوود له ئاو ببینن.
هاوكات ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان گوتی: تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان هه‌ڵده‌ستن به لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌لبه‌ند و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی سه‌وزایی و موڵكی حكومه‌ت به‌نایاسایی دروستكراون، كه له‌زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ به‌كاریده‌هێنن، بۆیه به‌لادانی به‌ربه‌سته‌كان، سه‌وزایی و ئه‌و دار و دره‌خته‌ی چێندراون سوودی بۆ هه‌مووان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.