Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:16

له‌زاخۆ کچێک 8800 دۆلار بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

ده‌موده‌ست په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌كات
کوردستان TV
#11
100%

له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی ، له‌ نێو بازار 8800 دۆلار (88) وه‌رقه‌ ده‌ده‌ۆزێته‌وه‌و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

 پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند،  دوێنێ له‌ سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی زاخۆ كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی له‌نێو بازار 8800 دۆلار (88) وه‌رقه‌ ده‌ده‌ۆزێته‌وه‌و ده‌موده‌ست په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌كات و پاشان پۆلیس بڕه‌ پاره‌كه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.  

55

هه‌روه‌ها پۆلیسی دهۆك ده‌شڵێت: كچه‌كه‌ نه‌یویستووه‌ ناو و وێنه‌و ناونیشانی ئاشكرا بكرێت و له‌باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆچكه‌ی زاخۆ، به‌ئاماده‌بوونی برای كچه‌كه‌، بڕه‌ پاره‌كه‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.