Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:46

سبەی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای کەسنەزان دادەنرێت

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەبێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە هێڵی 132 كەی ڤی دادەنرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 20/7/2020، لە مەراسیمێكدا له‌ هه‌ولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە هێڵی 132 كەی ڤی دادەنرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بە سەرپەرشتیی وەزارەتی كارەبا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای دڵسۆز لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئه‌نجام دەدرێت و ڕۆڵی دەبێت لە كارپێكردنی وێستگەی 132 كەی ڤیی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و ڕێكخستنی كارەبا لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.