Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:30

له‌ سلێمانى 20 شوێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنمایه‌کان داخران

رێگەیان پێنادرێت تاوەکو مانگێکی دیکە شوێنەکانیان بکەنەوە
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی راگەیێندراوێكی قایمقامییەتی سلێمانی، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت 20 شوێنیان داخستووه‌ و هۆشداریش به ‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌ده‌ن كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن.

ئەو شوێنانەی له ‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا داخراون 13 ریستۆرانتی گه‌شتیاری و شه‌ش كافتریای نێرگه‌له‌كێشان‌ و مه‌له‌وانگه‌یەک بوون. رێگەیان پێنادرێت تاوەکو مانگێکی دیکە شوێنەکانیان بکەنەوە.

قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، به‌پێی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی شوێنه‌كان به‌مه‌رجی پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و به‌كارهێنانی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی داخستن ده‌بێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.