Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:23

2310 که‌سى دیکه‌ له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 90یش گیانیان له‌ده‌ستدا

تاكو ئيستا سێ هەزار و 781 کەس گیانیان لە دەستداوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 310 کەس و گیانلەدەستدانی 90 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوو راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 310 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 310 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 36 کەسیش چاکبوونەتەوە، 90 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 92 هەزار و 530 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 60 هەزار و 528 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 781 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.