ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری لە رێگەی فڕۆکەوە گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
پاش سەردانی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن هەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کونسوڵانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی ، پێشوازی لێکرا.
ئهم سهردانەی محەمەد جەواد زەریف چوارهم سهردانییەتی وەک وهزیری دهرهوهی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ههرێمی كوردستان و وا بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.