Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:10

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرد

هه‌ردوولا پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان تاوتوێكرد
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ هه‌ولێر، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و هه‌ردوولا پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان تاوتوێكرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زه‌ریف گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فڕۆكه‌خانه‌، له‌ لایه‌ن جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.