Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:25

پارێزگاری هەولێر: کێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی دوو گه‌ڕه‌کی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

پارێزگاری هەولێر هەردوو گەڕەكی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەرانی بەسەركردەوە
کوردستان TV
100%

 

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی چوار و پێنج بەمەبەستی چارەسەركردنی ئاوەڕۆ و ئەو كێشە و گرفتانەی بەوهۆیەوە دروست بوون، هەردوو گەڕەكی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەرانی بەسەركردەوە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، فرسەت سۆفی لە نزیكەوە سەردانی ئەو شوێنانەی كرد كە بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ گرفتی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە دروستكردووە و بۆتە هۆی دروستبوونی گۆماو لەنێو كۆلانەكانی ئەو گەڕەكانە”.


ڕاشیگەیاند" ئەگەرچی باری داراییمان سەختە، بەڵام بەهاوكاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارمانداوە ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربان، كە چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە دەست بە چارەسەركردنی ئاوەڕۆیی ئەم گەڕەكانە بكەین، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كەوتۆتە نێو كۆڵانەكان و دانیشتوانی ئەم گەڕەكانەی هەراسانكردووە”.


وتیشی" بەڵێن بەدانیشتووانی هەردوو گەڕەك دەدەین دوای جەژن ڕاستەوخۆ دەست بەكارەكان دەكرێت و گرفتی ئاوەڕۆ و كێشەی ئەو گۆماوانەی بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆوە لەو گەڕەكانە دروست بووە چارەسەر دەكەین”.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.