مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵه‌كانی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تاوتوێی پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایان كرد.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی. هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی کردنی هەردوولا کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا".
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوبۆچوون بوون لە سەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە".
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی فڕۆکەوە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
پاش گەیشتنی بۆ شاری هەولێر، زەریف لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاشان لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.