میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، كه سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی عیراق له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له زیندانێكی پارێزگای زیقاره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دواتر له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كراوه.
سوڵتان هاشم له گرتوخانه‌ی حوت له پارێزگای زیقار زیندانى كرابوو، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاونه‌كانی عێراق به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
سوڵتان هاشم یەكێك بوو لەو تاوانبارانەی سەردەمی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق، كە بەشدار بووە لە تاوانەكانی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر به گەلی كورد.
تێزانین تاكو نها هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى عێراقى هه‌والى كۆچى دوایی ناوبراویان پشت راست نه‌كردووته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.