سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کرد.
له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا پرسه جێبایهخهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێكرد.
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێری پایبتەختی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد و کۆبوونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی فڕۆکەوە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.