پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ میرى كوێت خاوه‌نشكۆ شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و نهشتهرگهرییهى بۆ جه‌نابیان ئه‌نجام درابوو، خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى و پیرۆزبایى لێ‌كرد، له خواى مه‌زن هیواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بۆ خواست.
راشیدهگهیهنن ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌كه‌یدا هیواى تهندورستییهكى باش و ته‌مه‌نى درێژى بۆ خاوه‌نشكۆ میرى كوێت و به‌رده‌وامیى پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تى كوێت له سایه‌ى جه‌نابیاندا خواستووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.