لهراگهیاندراوێكدا د. فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ بڵاوی كرده‌وه كه كارمه‌ندێكمان به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایدهگهێنێت ، دره‌نگانى ئێواره‌ی رۆژى یه‌كشه‌ممه ڕەزا محەمەد ئەسعەد کارمەندمان له‌یه‌كه‌ى بانی مه‌قان بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ده‌شڵێت ، کاکە رەزا ساڵانێکی زۆرە لەیەکەی خۆراکی بانی مەقانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان زۆر ماندوونەناسانە ئەرکی خۆی رپهڕاندووه ،لێرەوە هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکاری دەکەین داواکارین خوا سەبوری خانەوادەکەیان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.