Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:12

راپۆرتێکى هاوبه‌ش له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئاماده‌ ده‌کرێت

مه‌ترسییه‌كانی داعش و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان تاووتوێ كران
کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و سیاسه‌تی ته‌عریبكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌و مه‌ترسیى میلیشیاكان له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌چڕوپڕی تاووتوێ كران و بڕیاریشه‌ راپۆرتێكی هاوبەش به‌داتاو به‌ئامارو كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و داواكارى له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق لەسەر دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌ بكرێت و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

راگه‌یاندراوی هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.