بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئهمرۆ دووشهممه پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ گەڕەكی ڕزگاری نزیك مزگەوتی حاجی محەمەدی كۆڵەك لە فیدەری 55 دەبەسترێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دهست مالپهری كوردستان تیڤى کەوتووە ڕایدهگهێنێت ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( رزگاری) نزیك مزگەوتی حاجی محمدی كۆڵەك فیدەری(٥٥) ، ئهمرۆ دوو شەممە (20/7/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
راشیدهگهیهنن ئهمرۆ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
كارهبای سلێمانی باس لهوهش دهكات كه ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا کارەبای سلێمانی هاووڵاتیانیش ئاگاداردەكاتەوە، كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.