به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: كاتژمێر9:55 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ، كه‌سێكی نه‌ناسراو له ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه نارنجۆكێكی هه‌ڵدایه ماڵی هاوڵاتیه‌ك كه پیشه‌ی كارمه‌ندی پۆلیسه له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ و پاش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و مكافحه و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین و هێزه‌كانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به وته‌ی ناوبراو ناخۆشی و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ سكاڵایی یاسایی تۆمار كرد، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.