ئەمیر فەیسەڵ كوڕی فەرحان كوڕی عەبدولڵا وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تویتیكدا بڵاویكردەوە كە سعودیە ستایشی مستەفا كازمی سەۆك وەزیرانی عێراق دەكات بەوەی كە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران یەكەم وڵات كە دەستنیشانی كردووە سەردانی بكات سعودیەیە
وە بۆ گرنگی ئەو سەردانەی كازمی هەموو رێو شوێنێك دەگرینە بەر بۆ سەركەوتنی ، بۆیە بە هەماهەنگی لە گەڵ برایانمان لە عێراق ، ئەو سەردانەمان بۆ كاتێكی دیكە دواخست تا شای سعودییە لە نەخۆشخانە دەردەچێت .
خالد كوری سەلمان جێگری وەزیری بەرگری سعودیە لەلایەن خۆیەوە تەئكیدی كردەوە كە گەشتەكەی مستەفا كازمی بۆ كاتێكی دیكە دواخرا بۆ ئەوەی ئەو سەردانەی پێگەیەكی بەرزی پێبدرێت .
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.