Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:24

ئێران کەسێک بە تاوانی سیخوری کردن دژ بەقاسم سلێمانی لە سێدارەدا

فەرمانی لە سێدارەدانی موسەوی واژوو كرا و ئەمڕۆ جێبەجێكرا
ئێران كەسێك بە تاوانی سیخوری كردن دژ بەقاسم سلێمانی لە سێدارەدا
کوردستان TV
100%

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  دەسەلاتی دادوەری ئێرانی  فەرمانی لە سێدارەدانی دەرهەق بە یەكێك لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی بەتۆمەتی سیخوری كردن بۆ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و پێدانی زانیاری لە سەر جولەی قاسم سلیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیرانی لە كاتی بوونی لە سوریا جێبەجێ كرد .

ئەمڕۆ 20ی تەمووزی سالی 2020 حوكمی لە سیدارەدان دەرهەق بە مەحمود كازم موسەوی جێبەجێكرا دوای ئەوەی دانی بەوە نا كە بۆ بەرژەوەندی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا و مۆسادی ئیسرائیلی كاری كردووە .

غولام حوسێن ئیسماعیلی گوتەبێژ بەناوی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران روونیكردەوە كە فەرمانی لە سێدارەدانی موسەوی واژوو كرا و ئەمڕۆ جێبەجێكرا ، دوای دەستگیركردنی ناوبراو دانی نا بەوەی سیخوری كردووە و زانیاری داوە لە سەر جولەی قاسم سلیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس .

 

  

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی   

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.