Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:43

مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیک له‌ سلێمانی داخرا

به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك تا كاتێكی نادیار داده‌خات و ئاگاداری سه‌رجه‌م مه‌له‌وانگه‌كانیش ده‌كاته‌وه‌ تا ده‌رچونی رێنمایی نوێ‌ كارنه‌كه‌ن.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی و‌ سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك له‌شاری سلێمانی تاكاتێكی نادیار داده‌خات و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه‌ تا ده‌رچونی رێنمایی نوێی كاركردن له‌لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی، كارنه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن‌‌.

پێشتر، لیژنه ‌هاوبه‌شانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌یان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونه‌ته‌وه‌ پابه‌ندبن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێت، له‌كاتی دوباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و رێگریكردن له‌ دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و بۆ خۆپارستن له‌ بڵاوبونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی ‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی بڕیاری داخستنی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی سلێمانی دا، دواتر به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌شێكی زۆری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راسپاردوه‌ له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی رێكاری پێوست به‌رمبه‌ر شوێنه‌كه‌ وخاوه‌نه‌كه‌شی بگرنه‌به‌ر.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.