گندۆرە ـ (كاڵه‌ك) یەكێكە لەو میوە خۆش و بە تامەی كە لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە دەردەكەوێ، دوو جۆری هەیە: (دێمی و ئاوی)، سەبارەت بە دێمی، لە كۆتایی وەرزی بەهار دەچێنرێت و بە ئاوی بارانەوە گەورە دەبێ و پاشان پێویستی بە ئاو نییە، له‌گه‌ڵ تام و چێژ و بۆنه خۆشه‌که‌ی، گندۆرە به یه‌کێک له میوه نایابه‌کان داده‌نرێت که گه‌لێک سوود ته‌ندروستی هه‌یه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
ـ ناهێڵێ گەدە توشی ترشان بێت وە ڕێژەی قەبزی ڪەم دەڪاتەوە بە هۆی زۆری ڕێژەی ئاو .
ـ پارێزگاری دەڪات لە توشبوونی شێرپەنجەی قۆڵۆن .
ـ پارێزگاری دەڪات لە توش بوون بە بەردی گورچیله وە لەش لە مادە ژەهراویەکان دەپارێزێت .
ـ ووزەیەڪی باش بە لەش دەدات چونڪە ڤیتامین D تێدایە .
ـ پێست نەرم و تەڕ و جوان دەڪات و لە ووشك بوون دەپارێزێت و ماسوڪکە لە گرژبونەوە دەپارێزێت بە هۆی بوونی پۆتاسیۆم .
ـ چاو دەپارێزێ لە نەخۆشیەڪانی بەهۆی بوونی بێتاڪارۆتین وە ڤایتامین A ڪە یە ڪێڪە لە ڤیتامینە پێـستەڪان بۆ چاو .
ـ سیەڪان پاك دەڪاتەوە سوودی زۆر بەتایبەت جگەرەڪێشەڪان پێویستیان پێیەتی وە هەروەها ڪاریگەری خەمۆکی و دڵتەنگی ڪەم دەڪاتەوە .
ـ پارێزگاری دەڪات لە نەخۆشیەڪانی دڵ و سەکتەی دڵ بە هۆی بوونی مادەی ئەدینۆسینین .
ـ ڕەونەق ئەدات بە پرچ و پێست و لێوەڪان وە زۆر میز بە مرۆڤ دەڪات و هاوسەنگی پەستانی خوێن دەڪات .
ـ بەرگری لەش زیاد دەڪت و پارێزگاری لە مەیاسیری دەڪات
- خۆپاراستن له شێرپه‌نجه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی کارۆتێن که به‌رگری خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وه‌یان : هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌یه له تووش نه‌بوون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان ۰
- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش : چونکه بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایه ۰
- ڕێگری کردن له وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و تینوویه‌تی : به‌شی زۆری له ئاو پێک هاتووه ۰
- باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌کزێ و قه‌بزی ۰
- ڕێگری کردن له مه‌ینی خوێن و جه‌ڵته و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم ۰
-که‌مکردنه‌وه‌ه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له به‌ر بوونی بڕێکی باش له مادده‌ی کۆلین ۰
- یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی ۰
- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی ۰
- پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری و زۆر نه‌خۆشی جیاوازی چاو ۰
- بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆلیک ئه‌سید ۰
-که‌مکردنی بڕی له ده‌ستدانی خوێن له کاتی سوڕی مانگانه ۰
-که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی و دڵته‌نگی ۰
-- زیانه‌کانی زۆر خواردنی گندۆرە :
- زۆر خواردنی گندۆرە به به‌رده‌وامی ڕه‌نگه ببێته هۆی تووشبوون به که‌ڕووی ڕیخۆڵه‌کان ۰
- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه یان هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌کان پێویسته ڕۆژی یه‌ک په‌رداخ زیاتری لێ نه‌خۆن ۰
كورد په‌ندێكی جوانی له‌سه‌ر گندۆر هه‌یه:هەتا گندۆر گندۆر بوو خزمێ مه گەلەك زۆر بوو ، گندۆر هاته بڕانێ خزمیش هاتنە قڕانێ.
بە هیوای تەندروستیەڪی باش بۆ هەموو لایەك
و/ م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.