لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد لە یاریگای ویمبڵی ڕووبەرووی یەک بوونەوە.
لەیارییهكهدا چێڵسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر مانچستەر تۆمار كرد و په‌ڕییه‌وه بۆ یاری كۆتایی جامه‌كه
گۆڵەکانی چێڵسی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان جیرۆد ، ماو‌نت ، ماگوایەر بە هەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد
تاکە گۆڵەکەی مانچسته‌ر یونایتد برۆنۆ فێرناندێز له‌رێگای لێدانی سزاوه تۆماری کرد
بەم ئەنجامەش چێڵسی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و له‌یاری كۆتایش رووبه‌رووی ئارسناڵ ده‌بێته‌وه ، مانچسته‌ر یونایتدیش ماڵئاوایی له‌جامی یه‌كێتى ئینگلته‌را كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.