له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ی خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا و دوا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و لیگانێس رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
ریال مه‌دریدی پاله‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی بووه میوانى لیگانێس و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید له‌لایه‌ن یاریزانان سێرجیۆ رامۆس و ئاسینسیۆ تۆماركران ، دوو گۆڵەکەى لیگانێسیش سالڤا تێیرا و رۆجێ تۆماریانکرد.
ریاڵ مەدرید له‌گه‌ڕی پێشتر نازناوی ئەم وەرزەى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانی مسۆگەرکردبوو
لیگانێسیش به‌هۆی یه‌كسان بوونى له‌م یارییه‌دا بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.