به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆمبێكی چێنراو له گه‌ڕه‌كی موسه‌لای شاری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: بۆمبێكی چێنراو له گه‌ڕه‌كی موسه‌لای شاری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی هاووڵاتیان و شه‌قامه‌كه‌ش گه‌یشت.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.